POPNABLE
iran
[Edit Photo]
|
Download New Songs
Listen & stream |
|
ھەنیسکی وەختی گریانم
لەداخی دەردی دووری تۆ
تەکانم گەردەدا ھێزی
شەپۆلی سەیری ئەسرینە
نەفەس ھێندە بە زەحمەت دێ
بەبێ تۆ ئەستەمە مانم
بەڕەنگ و ڕوو ئەگەر شادم
دڵم دەریای خێنینە
ھەناسەی ئاخریشم ھات
نەھاتی گیانی شیرینم
کەیادیشم بکەی بۆ من
وەکو یاسین و تەڵقینە
لەمێژ بوو چاوەڕێی تۆ بووم
لەبەر دیداری ئاخر مان
بەڵام نەخ تیک درەنگ ھاتی
لە ناو گۆڕیچە بم بینە
ئەوینی تۆ ویسالی تۆ
خەیاڵی خاوە بۆ ئیشقم
دەزانم چارەی ئە من و تۆش
وەکو چارەی مەمو زینە
ئەگەر ھاتی لە شەودا
زۆر بە ئەسپایی وەرە خەونم
کەشەو پڕ بێ لە یادی تۆ
خەوم سەد ھێندە شیرینە
Please subscribe to the official channel of Aryas java
Follow aryas java
@aryasjavann ???????? telegram
@aryasjavan ???????? fb
@aryasjavan ???????? instagram
@aryasijavan ???????? snapchat
Amanam haya jare
© 2017 OUD PRODUCTION ALL RIGHTS RESERVED
mustafa@
Copyright Manager & Music Publishing: OUD-Production - Mustafa Ally #Aryas_Javan #Aryas_Javan